
SNN
رێکخراوی داعش کە لە لەشێوەی شانەی نوستوودا لە چەند شوێنێکی عێراق ماون و چالاکی تیرۆرستی ئەنجامدەدەن، لە ئێستادا بورجەکانی کارەبا لە وڵاتەکە بەئامانجدەگرن و ئەوەش کارەبای هاووڵاتیانی کەمتر کردووەتەوە.
فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لە عێراق داوا لە هاووڵاتیان دەکات کە هاوکاری هێزە ئەمنییەکان بکەن لە هەوڵەکانیان بۆ رێگریکردن لە تێکدانی بورجەکانی کارەبا لە وڵاتەکەدا و دەشڵێت “هەر هاووڵاتییەک زانیاری بدات لەسەر کەسانێک کە کارەبای بورجەکان دەبڕن ئەوا پاداشتی دارایی دەکرێت”.
لەگەڵ ئەوەشدا فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان داوای لە هاووڵاتیان کردووە کە خۆیان نزیک نەکەنەوە لە بورج و محاویلەکانی کارەبا تا مەترسی لەسەر گیانیان دروستنەبێت.
بەهۆی تەقاندنەوە و پچڕانی چەند بورجێکی کارەبا لەلایەن چەکدارانی داعشەوە، کارەبای چەند ناوچەیەکی عێراق پچڕاوە یاخود لاوازبووە، ئەوەش هاووڵاتیانی زیاتر نیگەرانکردووە بەتایبەت لەکاتێکدا کە پلەکانی گەرما نزیکبووەتەوە لە 50 پلە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


