لە خۆپیشاندانەکانی شەوی رابردووی عێراق کوژرا و بریندار هەیە

SNN
شەوی رابردوو لە هەریەکە لە پارێزگاکانی میسان و بەسرە خۆپیشاندانی سەرتاسەری هاووڵاتیان ئەنجامدا و تێیدا داوای کارەبایان دەکرد بۆیان دابینبکرێت، بەڵام بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانەوە هاووڵاتییەک کوژرا.
سەرچاوەیەک لە خۆپیشاندەرانی میسانەوە ئەوەی بە میدیا عێراقییەکان راگەیاند کاتێک شەوی رابردوو ژمارەیەک هاووڵاتی داوای مافی خۆیان دەکەن لە پێدانی کارەبا، بەڵام راستەوخۆ هێزە ئەمنییەکان دەستدەکەن بە تەقەکردن بەنێو خۆپیشاندەرانداو هاووڵاتییەک بەناوی “سەید سەڵاح” فیشەکێک بەر سەری دەکەوێت و دەستبەجێ گیانلەدەستدەدات، تەندروستی پارێزگای میسانیش ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: لە خۆپیشاندانەکانی شەوی رابردوو کەسێک گیانیلەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش بە فیشەکی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان گیانیانلەدەستداوە.
بەهەمانشێوە خۆپیشاندانەکەی پارێزگای بەسرە-ش بە فشاری هێز و تەقەی هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان پێکراو خۆتایی بە خۆپیشاندانەکە هێنرا.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش


