لەبارەی دەستگیركردنی گەنجێك لەلایەن پاسدارانی ئێرانەوە لە بیارە روونكردنەوە دەدرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری ناحییەی بیارەی ئاماژەبەوە دەكات: “ئەو گەنجەی كە لەلایەن هێزەكانی پاسدارانی ئیرانەوە دەستگیركراوە و لێپێچینەوەی لەگەڵدا كراوە، سنوری نێوان هەرێمی كوردستان و ئێرانی بەزاندووە و دوای بەدواداچوونەکانمان ئازادکراوە”.
حەمید بارام بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە بە SNNی راگەیاند: “بەو پێیەی كە پاراستنی سنورەكان لە نێوان عێراق و هەر وڵاتێكی دیكە لە ئەستۆی هێزەكانی پاسەوانی سنوری عێراقدایە ئێمە لەگەڵ پاسەوانی سنوور قسەمان كردووە لەبارەی هۆكاری هاتنە خوارەوەی هێزەكانی پاسدارانی ئێران و دەستگیركردنی ئەو گەنجە كورد لە نزیك ناحییەی بیارە”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “لەلایەن هێزەكانی پاسەوانی سنوری عێراقەوە ئەوەیان پێڕاگەیاندین كە ئەو گەنجەی لەلایەن پاسدارانی ئێرانەوە دەستگیركراوە سنووری خاكی ئێرانی بەزاندووە بۆیە هێزەكانی پاسدارانی ئێران لێپێچینەوەی یاساییان بەرامبەر گرتووەتە بەر و دەستگیریان كردووە، بەڵام هەر دوێنێ بە هەماهەنگی لەگەڵ پاسەوانی سنور گەنجەکە ئازادکراوە.”.
بەڕێوەبەری ناحییەی بیارە ئەوەشی روونكردەوە: “ئەو گەنجەی دەستگیركرابوو خەڵكی سنوری پارێزگای هەڵەبجە، ئەمە یەكەم جارە حاڵەتی لەو شێوەیە لەلایەن هێزەكانی پاسدارانی ئێرانەوە رووبدات “.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
9 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
18 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
9 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
18 hours لهمهوپێش



