
SNN
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رايگەياند: “سزای لەسێدارەدان بۆ دوو برای خەڵکی سەڵماس و هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێکرا”.
رێکخراوی هەنگاو لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، سزای لەسێدارەدان بۆ دوو برای کوردی خەڵکی سەڵماس بە ناوەکانی داوود قاسم زاده و بەهائەدین قاسم زاده لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا، کە لەساڵی 2009وە بە تۆمەتی کوشتنی دوو کەسی دیکە دەستبەسەرن”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “داوود قاسم زاده لە کاتی دەستبەسەر کران بە هۆی ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکان بڕبڕەی پشتی بە سەختی بریندار بووە و زۆر بە سەختی جووڵەی کردووە”.
دەشڵێت “پێشتر راگەیەندراوبوو کە بەهائەدین لەکاتی ئەنجامی تاوانەکە 15ساڵ بووە، بەڵام هەنگاو ئاگادارە کە ناوبراو تەمەنی 20ساڵ و یەک مانگ بووە”.
هەنگاو راشيگەياندووە: “سزای لەسێدارەدانی ئەنوەر عەبدوڵاهی خەڵکی مەهاباد جێبەجێ کراوە، ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو و رۆژی رابردوو لەگەڵ ئەو دوو برایە بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی ئورمیە گوازرابوویەوە”.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
7 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
16 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
7 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
16 hours لهمهوپێش



