
نرخی ئەمپێڕی مۆلیدە ئەهلییەکان
SNN
نرخی سه‌عاتێك ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان له ناو شاری سلێمانى بۆ مانگی (حوزه‌یران/6) دیاری‌کرا و پێدانی كاره‌بای مۆلیده (24) كاتژمێریی ده‌بێت و له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی نەبێت مۆلیدەکان کارەبا دابین دەکەن.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلییه‌كانی بۆ مانگی شه‌ش دیاریكرد، كه له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كاتژمێرەکانی کارکردن دیاریكراوه.
به‌پێی كۆنوسی كۆبونه‌وه‌كه كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاووڵاتیان له مانگی شه‌شدا له‌نێوان 220 بۆ 225 سه‌عاتدا بوه، به‌وه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان 9000 هه‌زار بۆ 9500 دیناردا ده‌بێت، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی یٔهمپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده لە گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
لە ئێستادا بەهۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرماوە کارەبای نیشتیمانی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبوەتەوە و هاووڵاتیان بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە کارەبا مۆلیده دەبەستن، 2ی ئەم مانگەش وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، رۆژی 15 حوزەیران، 5 یەکەی کۆمپانیای ماس بەهۆی چاککردنەوە لە کار کەوتون، کە بە هۆیەوە 600 مێگاوات کارەبا لە توڕی نیشتمانی کەمبوەتەوە، هەرێمی کوردستان لە وەرزی هاویندا پێویستی بە 4200 تا 4500 مێگاوات کارەبا هەیە، توانای بەرهەمهێنانی کارەبا 3300 مێگاواتە، چاوەڕوان دەکرێت بگاتە 3500 مێگاوات.
ئەوەشی خستوەتەڕو، تێچوونی بەرهەمهێنانی کارەبا بە دیزل سێ بەرانبەری تێچوونی بە گازی سروشتییە و خەرجییەکی زۆر دەخاتە سەر شانی حکومەت، لە کاتێکدا دابینکردنی مووچە لە ئەولەوییاتی حکومەتە و خزمەتگوزارییەکانی دیکەشی هەن، %65 خەرجی کارەبا لەسەر حکومەتە و %35 لەسەر شانی خەڵکە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


