ئهوقافی چهمچهماڵ “ئهبوبهكر ههڵهدنی سهرپێچی یاساو رێنماییهكانی كردووه”

ئەبوبەکر هەڵەدنی
SNN
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی چەمچەماڵ دژی وتاردانی ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە گوندێکی بناری چیای خاڵخەلان روونکردنەوەیدا و دەڵێت، ئەو پەرلەمانتارە سەرپێچی یاسا و رێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقافی کردووە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە روونکردنەوەیەکدا رایگهیاندووه: رۆژی هەینی رابردوو 2ی تهمموزی 2021، لە گوندی جەلەمۆردی سەر بە ناحیەی ئاغجەلەر لە بناری چیای خاڵخەلان کە تەنها نزیکەی 10 ماڵێکی تێدا نشتەجێیە و بەهۆی کەمی ژمارەی دانیشتوانی گوندەکە و دووری و خراپی رێگاکەی ناتوانرێت وتاری هەینی تیادا بخوێنرێتەوە و هیچ وتاربێژێکی بە فەرمی بۆ دانەنراوە، بەڵام کەسێک کە ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە بەناوی (ئەبوبەکر هەڵەدنی) بەبێ رەچاوکردنی یاسا و رێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەڵدەستێت بە وتاردان بۆ دانیشتوانی گوندەکە.
ئهوقافی چهمچهماڵ دەشڵێت: “ئێمە لێرەوە رایدەگەیەنین کە دامەزراوەی پەرلەمان بەرزترین ناوەندی دانان و دەرکردنی یاسایە کەچی پەرلەمانتارێک سەرپێچی ئاشکرای یاسا و رێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقاف دەکات، لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی داوا لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکەین کە رێگا بەم جۆرە کارانە بگرن و نەهێڵن چیتر ئەم جۆرە سەرپێچییانە دووبارە بێتەوە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


