وەزارەتی پەروەردەی عێراق تاقيکردنەوەکانی پۆلی 12ی دواخست

خوێندنگا
SNN
وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند: “تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ 21ی مانگی ئاب دوادەخرێت”، کە بڕياربوو 27ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.
ئەمڕۆ یەکشەممەوەزارەتی پەروەردەی عێراق لە راگەيەندراوێکدا بڵاویکردەوە:”بڕیاردراوە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ 21 ی مانگی ئابی داهاتوو دوابخرێن، ئەوەش دوای ئەوەی بڕیاربو 27ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت”، “داواشی لە خوێندکاران کرد زیاتر خۆیان بۆ تاقیکردنەوەکان ئامادە بکەن”.
راشيگەياندووە: “لە رۆژانی داهاتوودا خشتەی نوێی تاقیکردنەوەکان رادەگەیەندرێت”.
هەفتەی رابردوو وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند: “تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆی بنەڕەتی بۆ ماوەی دوو هەفتە دوادەخرێت، ئەوەش لە ئەنجامی بەرزبونەوەی پلەی گەرما و کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


