
بەرهەم ساڵح و عەلی باپير
SNN
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەرھەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق، لە شاری سلێمانی پێشوازیکرد لە عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و لەبارەی دواین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکانی عێراق و کوردستان گفتوگۆیانکرد.
لە دیدارەکەدا بەگرنگییەوە جەختکرایەوە لەپێویستی گفتوگۆ و دیالۆگی جدی لە نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی عێراق و کوردستان و کۆتایی ھێنان بە کێشە و قەیرانەکان و ھێنانەدی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ گشت ھاووڵاتیانی عێراق و کوردستان.
ھەر لە دیدارەکەدا بەگرنگییەوە باس لە چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا، بەتایبەتی پرسی مووچەی مووچەخۆران و بژێوی ژیانی ھاووڵاتیان و پاراستنی مافی ھاووڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای دەستوور و یاسا.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


