
SNN
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی دەڵێت، بەشێک لەو کەسانەی لە ماوەی رابردوودا لە بەریتانیا بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، ئەو کەسانەبوون کە ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنایان وەرگرتووە.
رۆژنامەکە لە بەدواداچوونێکیدا باس لەوەدەکات، کە دەتوانرێت بەریتانیا وەک نموونە وەربگیرێت دەربارەی کاریگەری ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا، بەتایبەت لەسەر ئەو جۆرەی کۆرۆنا کە بە کۆرۆنای هیندی یان (دێلتا) ناودەبرێت.
بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، کۆرۆنای دێلتا لە بەریتانیا تووشی ژمارەیەکی زۆری ئەو کەسانەبووە کە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە، بەجۆرێک 85%ی ئەو کەسانەی کە تووشی ئەو جۆرەی کۆرۆنابوون، یەکجار ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و 63%دیکەی کەسانی دیکەی تووشبووی ئەو جۆرەی کۆرۆنا دوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.
رۆژنامەکە تیشک دەخاتەسەر خراپی رەوشی تەندروستی لە بەریتانیا کە حکومەتی ناچارکرد تا 19ی تەمووز رێکارە تەندروستییەکان درێژبکاتەوە، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی درێژکردنەوەی رێکارەکانیش ئەوەبوو کە کۆرۆنا لەناو ئەو کەسانەدا دەرکەوت کە ڤاکسینیان وەرگرتووە، بەشێکیان لە نەخۆشخانە خەوێندراون و 117 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووەکە نیوەیان دوو ژەمە ڤاکسینیان وەرگرتووە.
پزیشکان و زانایان دەڵێن حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لەناو ئەو کەسانەی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە جێگەی مەترسی نییە.زانایان جەخت لەوەدەکەنەوە کە ڤاکسینی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر کۆرۆنای دێڵتا هەیە بەتایبەت لەدوای وەرگرتنی دوو ژەمە ڤاکسین.
لە ئێستادا کۆرۆنای گۆڕاوی هیندی (دێلتا) لانیکەم لە 85 وڵاتی جیهان بڵاوبووەتەوە و بە یەکێک لە مەترسیدارترین جۆرەکانی ڤایرۆسەکە دادەنرێت بەهۆی خێرا بڵاوبوونەوەیەوە، لە بەریتانیا بەشێوەیەکی بەربڵاو لەناو خەڵکدا دەرکەوتووە بەجۆرێک تا نیوەی مانگی حوزەیرانی رابردوو 97% حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە جۆری دێلتا بوو.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


