
دادگای هەولێر
SNN
بڕیاربوو ئەمڕۆ یەكەم دانیشتنی دادگاییكردنی هەریەك لە (عامر خالید عەگید، فرسەت ئەحمەد سەعید، جەمال خەلیل مەجید، سلێمان كەمال سلێمان و سلێمان موسا ئەحمەد) لە دادگای دووی هەولێر بەڕێوەبچێت، بەڵام دادگاییەکە دواخرا، بڕیاری دواخستنەکە بە بیانووی ئامادەنەبوونی دادوەری سەرەکی دادگا بوو.
لەوبارەیەوە بەشدار حەسەن، پارێزەری ئەو پێنج چالاکوان و رۆژنامەنووسە وتی “ژمارەیەک تۆمەت خراوەتەپاڵ ئەو پێنج کەسە، یەکێک لە تۆمەتەکان ئەوەیە: عەمیلی ئەمریکا و بەریتانیا بوون و ئەو دوو وڵاتە ویستوویانە هێزێک دروستبکەن بۆ پاڵپشتی لە مستەفا کازمی، د.بەرهەم ساڵح، تۆمەتەکانی دیکەش بریتیە لە تێکدانی ئاسایشی گشتی و گێرەشێوێنی ئەوە پەیوەندی بە خۆپیشاندانەکانەوە هەیە”.
دادگاییکردنی چالاکوانەکانی بادینان بەردەوامە، لە ماوەی رابردوودا پێنج چالاکوان سزای شەش ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێندرا کە یەکێک لە تۆمەتەکانیان سیخوریکردنبوو بۆ ئەمریکا و ئەڵمانیا، دواتر لە ژێر فشاری ئەو دوو وڵاتە ئەو تۆمەتەیان لەسەر لابرا و تۆمەتەکانی دیکەیان بەسەردا ساغکرایەوە.
هاوکات بڕیارە ڕۆژی 12-7-2021یش یەكەم دانیشتنی دادگاییكردنی (مەسعود شنگالی، شیروان ئەمین، كارگەر عەباس عەلی و بەندەوار ئەیوب) بەڕێوەبچێت. هەروەها لە 29-7-2021 هەریەك لە ئومێد بەرۆشكی و مامۆستا بەدەل بەرواری دادگایی دەكرێن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


