
زیندانییهك له یهكێك له زیندانهكانى سلێمانى | فۆتۆ: ههوراز ئهحمهد / SNN
SNN
وەزارەتی بەرگری عێراق رایدەگەیەنێت، بە هەوڵی ئاسایشی سلێمانی و دەزگای زانیاری، تۆمەتبارێک بە تۆمەتی ماددەی چواری تیرۆر دەستگیرکراوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریدا ئەوە هاتووە: “لەسەر بنەمای چاودێری چەند تۆمەتبارێک هەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی توانیویانە ئەو تۆمەتبارە دەستگیربکەن”.
باس لەوەشدەکەن دەستگیرکردنی ئەو کەسە بەپێی فەرمانی دادگای لێکۆڵینەوەی خالدییە بووە لە پارێزگای ئەنبار.
بەهۆی هەماهەنگی دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ، لە ماوەی رابردوودا چەندین داواکراو کە لە پارێزگاکانی عێراق تاوانیان کردووە و بۆ هەرێم هەڵاتوون، یان بە پێچەوانەوە، دەستگیرکراون و رەوانەی ئەو جێگەیە کراون کە تاوانەکانیان تیادا ئەنجامداوە بە مەبەستی دادگاییکردنیان.
رێکخراوی داعش کە لە شێوەی شانەی نوستوودان، لە چەند شوێنێکی عێراق ماون و جاروبار هێرشدەکەنە سەر هاووڵاتیان و دەزگا ئەمنییەکان، لە ئێستاشدا زنجیرەیەک هێرشیان بۆسەر وێستگە و بورجەکانی کارەبا دەستپێکردووە بەمەبەستی تێکدانی سەقامگیری لە وڵاتەکە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



