“ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی چالاكوانانی بادینان كراوە ديموکراسی لە هەولێر دەخاتە ژێر پرسیارەوە”

0
731

SNNعەلی حەمە سەعید

پەرلەمانتارێكی گۆڕان رايگەياند: “ئەو تۆمەتەی كە خراوەتە پاڵ ئەو دەستگیركراوانە پرۆسەی سیاسی و هەروەها ئەو دیموكراسییەی بانگەشەی بۆ دەكریت دەخاتە ژێر پرسیاری ناوەندە نێودەوڵەتییەكانەوە”.

شایان كاكە ساڵح، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان و ئاگادار لە دۆسییەی دەستگیركراوانی بادینان بە SNNی راگەیاند: “ئەمڕۆ چاوەڕێبووین، پڕۆسەی دادگایكردنی ئەو پێنج چالاكوانەی بادینان بەڕیوەبچێت بەڵام بە بیانووی ئەوەی كە دادوەر ئامادەنییە پرۆسەكە بۆ 13ی ئەم مانگە دواخرا”.

ئاماژەی بەوەشكرد: “ئەو تۆمەتانەی كە دراونەتە پاڵ ئەو دەستگیركراوانە كە  گوایە بە كرێگیراوی ئەمریكا و بەریتانیا بوون و هاوكات كاریان كردووە بۆ تێكدانی ئاسایشی گشتی و گێرەشێوێنی، ئەوە دەردەخات كە پرۆسەی سیاسی و ئەو دیموكراسییەی كە لە هەرێمی كوردستان بە تایبەت لە هەولێر بانگەشەی بۆ دەكرێت دەخاتە ژێر پرسیاری ناوەندە نێودەوڵەتییەكانەوە”.

ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی گۆڕان ئەوەشی خستەڕوو: “بە دڵنیاییەوە ئەم دادگایكردنەی چالاكوانانی بادینان هاوشێوەی دادگایكردنەكەی دیكەی دەستگیركراوانی بادینان ئەنجامەكەی روونە، چونكە ئەوانەی دادگایەكە بەڕێوەدەبەن پێویستیان بە بەڵگە و شایەت نییە بۆخۆیان چیان بوێت ئەو بڕیارە دەدەن”.

وتەكانی ئەو پەرلەمانتارەی بزوتنەوەی گۆڕان لە كاتێكدایە، لە ماوەی رابردوودا پێنج چالاكوان سزای شەش ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێندرا كە یەكێك لە تۆمەتەكانیان سیخوریكردنبوو بۆ ئەمریكا و ئەڵمانیا، دواتر لە ژێر فشاری ئەو دوو وڵاتە ئەو تۆمەتەیان  لەسەر لابرا و تۆمەتەكانی دیكەیان بەسەردا ساغكرایەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this