لە هەڵەبجە 30 كەس بە تۆمەتی بەكارهينان و بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیركراون

شاری هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەگوێرەی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لە ماوەی شەش مانگی سەرەتا ئەمساڵ لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، 30 كەس بە تۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركراون لەو ژمارەیە هیچ ژنێكی تێدا نییە و هاوكات نۆ تۆمەتباریش بە سزای یاسایی خۆیان گەیەندراون.
بە گوێرەی ئامارەكەی هۆبەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور كە بۆ SNN نێردراوە، ئاماژە بەوەكراوە بە شەونخونی هێزەكانمان و هاوكاری خەڵكانی دڵسۆزی ناوچەكەمان، بۆ نەهێشتنی دیاردەی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەر و كارتێكەرە عەقڵیەكانەوە، هەمیشە ڕووبەڕووی ئەو كەسانە وەستاوین كە بازرگانی یان بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر و كار تێكەرە عەقڵیەكان بوون ڕووبەڕووی یاسامان كردوونەتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەر لەماوەی ئەم شەش مانگەدا لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور 30 كەس لەسەر بەكارهێنان و بازرگرانیكردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیركراون، هاوكات 18 تۆمەتبار دۆسیەكانیان یەكلایی كراوەتەوە و 12 تۆمەتباریش لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە لەناو تۆمەتبارەكانیشدا هیچ ژنێك دەستگیرنەكراوە.
هەر لە ئامارەكەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ئەوەش هاتووە، لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا تەنها شەش گرام مادەی تریاك و 6.95 مادەی ئەمڤیتامین و بڕێك حەبی فەلكراو دەستیان بەسەردا گیراوە، هاوكات نۆ تۆمەتباریش بە سزای خۆیان گەیەندراون.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


