
سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوە دەكات ئەو ئەركەی لەبارەی رێكخستنەوە و كۆكردنەوەی باج خراوەتە سەرشانی جێگری سەرۆكی حكومەت بەرپرسیارییەتێكی گەورەیە، ئێمەش لەمەودوا هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی دادپەروەرانە باج و ڕسومات لەسەرجەم سێكتەرە جیاوازەكان ڕێکبخەینەوە.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند: ئەگەرچی چەند ڕۆژێكی كەمە لە لایەن ئەنجومەنی باڵای ئابوری هەرێم و سەرۆكی حكومەتەوە ئەركی بەرپرسیارێتی ڕێكخستنەوە و كۆكردنەوەی باج بە جێگری سەرۆكی حكومەت ڕاسپێردراوە، بە دڵنیاییەوە جێگری سەرۆكی حكومەت سەركەوتووانە و دڵسۆزانە بەو ئەركە هەڵدەستێت و بە بەرپرسیارێتێكی گرنگیشی دەزانێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: پلانی جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ ئەو بابەتە بریتیە لە داڕشتنی پلانێك بۆ ئەوەی لە نزیكترین كاتدا بە شێوەیەكی دادپەروەرانە لەسەرجەم سێكتەرەكان باج و ڕسومات ڕێكبخرێتەوە ئەوەش پشبەستن بە یاسا و ڕێنماییە بەركارەكانی تایبەت بەو بابەتە.
وتەكانی وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەت لە كاتێكدایە كە لە دواین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای دارایی هەرێم بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت بریاردرا كە لەمەودوا جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی پرۆسەی ڕێكخستنەوەی باج و ڕسومات بكات.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
15 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
15 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
16 hours لهمهوپێش



