سبەی مووچەی دوو شوێن دابەشدەكرێت و هەفتەی داهاتوو كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێت

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
سبەینێ دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایشی هەرێم، هاوكات هەفتەی داهاتووش كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دەهێندرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند: “لهسهر بڕیاری ئهنجومهنی وهزیران به ههمان میكانیزمی مانگی پێشوو رۆژی چوار شەممه مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش دابهش دهكرێت”.
هاوکات سەرچاوەيەک لە وەزارەتی دارايی بە SNNی راگەياند: “دابەشكردنی مووچە بەردەوامی دەبێت و بە گوێرەی ئەو پلانەی دانراوە هەوڵدەدرێت هەفتەی داهاتوو كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران بهێندرێت”.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە لە 25ی ئەم مانگەوە دابەشكردنی مووچە دەستيپێكردووە بەڵام تا ئێستا بەشێكی زۆری وەزارەت و دەستە و خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی مووچەیان وەرنەگرتووە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش



