
پەرلەمانی کوردستان
SNN
لەدوای دروستبوونی گرژی لە پەرلەمانی کوردستان دووبارە دانيشتنی پەرلەمان دەستيپێکردەوە، 16 پەرلەمانتار لە فراکسیۆنە جیاوازەکان لە کۆبوونەوەکە بێبەشکران.
بێبەشکردنەکە بەپێی ماددەی 57 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان بوو، ئەو پەرلەمانتارانە سەر بە هەریەکە لە یەکگرتوو، کۆمەڵ، گۆڕان، نەوەی نوێن و ژمارەیەکیان لەبەردەم پەرلەمان قسەیان بۆ رۆژنامەنووسان کرد و نیگەرانی خۆیان لەوبارەیەوە نیشاندا.
بەپێی زانيارييەکانی SNN ئەو پەرلەمانتارانە هەوڵيانداوە بابەتی لێبڕينی مووچە بخرێتە بەرنامەی ئەمڕۆی دانيشتنی پەرلەمانەوە و دەنگی لەسەر بدەن بەو هۆيەشەوە گرژی لەناو پەرلەمان دروستبووە و دانيشتنەکە هەڵگيراوە، پاش دەستپێکردنەوەی دانيشتنەکە رێگە بەو 16 پەرلەمانتارە نەدراوە بەژداربن لە کۆبوونەوەکە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



