
SNN
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم پێشوازیکرد لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی نوێی روسیا لە عێراق و شاندی یاوەری، پێکەوە تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و روسیایان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی روسیا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێیەکەیدا بۆ خواست، هاوکات، ستایشی رۆڵی روسیای کرد لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بەتایبەت چالاکی کۆمپانیا روسییەکان و هیواشی خواست پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەرێم و رووسیا پەرەی زیاتری پێبدرێت و داوایکرد لە باڵیۆزی روسیا هانی زیاتری کۆمپانیا روسییەکان بدات بۆ وەبەرهێنەران لە هەرێمی کوردستان.
لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا باسی پەرەپیدانی پەیوەندییەکانی نێوان روسیا و هەرێمی کوردستان کرا و قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد: ” پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و روسیا پەیوەندییەکی مێژووییە و ئامانجی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە بەهێزتر و پتەوتر بکرێن”.
لە تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراق و هەرێم کرا و لای خۆیەوە قوباد تاڵەبانی نیگەرانی دەربڕی کە سەرباری ئەوەی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکی بە یاسای بودجەی فیدراڵی جێبەجێکردووە، بەڵام هێشتا حکومەتی بەغدا شایستە داراییەکانی هەرێمی خەرج نەکردووە.
جێگری سەرۆک وەزیران داواشیکرد حکومەتی فیدرال پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ بکات بۆ ئەوەی هەردوولا بتوانن بە شێوەیەکی بونیادنەرانە درێژە بە دانووستانەکانیان بدەن بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکانی تر.
لە کۆبوونەوەکەدا ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی نوێی روسیا ئامادەیی خۆی و وڵاتەکەی دەربڕی بۆ هاوکاری کردنی هەردوو حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەریم و ئاماژەی بەوەشدا “هانی کۆمپانیا روسییەکان دەدات بۆ وەبەرهێنان بێنە هەرێمی کوردستان”.





More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
18 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
18 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
20 hours لهمهوپێش



