گروپێکی چەکداری هێرشەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەدی گرتە ئەستۆ

SNN
گرووپێکی چەکدار لە عێراق بەرپرسیاریێتی خۆی لە ئەنجامدانی ھێرشە مووشەکییەکەی بۆسەر بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، راگەیاند.
گرووپێکی چەکدار لە عێراق بە ناوی “لیوای تۆڵسەندنەوەی موھەندیس” لە راگەیەنراوێکدا بەرپرسیاریێتی خۆی لە ئەنجامدانی ھێرشە مووشەکییەکەی رۆژی چوارشەممە بۆسەر بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد راگەیاندووە.
لە راگەیەنراوێکی گروپەکەدا ھاتووە “کاتژمێر 12 و 30 خولەکی رۆژی چوارشەممە، ھێزەکانمان بە ئاراستەکردنی 30 مووشەکی جۆری گراد، بنکەی عەین ئەسەدیان لە پارێزگای ئەنبار کە ھێزەکانی داگیرکاری ئەمریکای تیایدا جێگیرکراون بۆردومانکردووە”.
بەپێی راگەیەنراوەکە، ھێرشەکە ئامانجەکەی بەوردی پێکاوە و ھاتووە “بەردەوام دەبین لە ھێرشکردنە سەر ئەمریکییەکان تا ئەو کاتەی عێراق بەجێدەھڵێن”.
پێشتر واین مارۆتۆ وتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، رایگەیاندبوو 14 مووشەک ئاراستەی بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کراون و بەھۆیەوە سێ کەس برینداربوون.
بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد دەکەوێتە رۆژئاوای شاری رومادی سەنتەری پارێزگای ئەنبار و یەکێکە لەو بنکانەی عێراق، کە دەیان سەربازی سوپای ئەمریکای تیایدا جێگیرکراوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش


