بەرهەم ساڵح: چاودێریكردنی دۆسییەكانی زیندانیان و ئازادی رادەربڕین گرنگە

بەرهەم-ساڵح
SNN
سەرۆککۆماری عێراق لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ بەدواداچوون بۆ دۆسییەكانی زیندان و ئازادی رادەربڕین و توندوتیژی خێزانی و مافی ژنان و پێكهاتەكانی بەگرنگ ناوبرد و داوای کرد کۆمیسیۆنەکە بە شێوەیەکی کاریگەر ئەرکەکانی جێبەجێ بکات.
بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عیراق لەكۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عیراق و لە کۆبوونەوەکەدا بەگرنگییەوە باسی لەڕۆڵی كۆمیسۆن كرد لەچاودێریكردنی دۆسیەی مافەكانی مرۆڤ لە وڵات و پێویستی بەدواداچوون بۆ ئەو دۆسێیانەی كەپەیوەندییان بەماف و ئازادییە گشتییەكانەوە هەیە، هەروەها بەدواداچوون بۆ دۆسییەكانی زیندان و ئازادی رادەربڕین و توندوتیژی خێزانی و مافی ژنان و پێكهاتەكان و بارودۆخی ئاوارەو دۆسییە گرنگەكانی دیكە پەیوەست بە مافەكانی مرۆڤ.
لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا سەرۆككۆمار ستایشی كۆمیسۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤی كرد بۆ بەدەستهێنانی پۆڵێنكردنی نێودەوڵەتی (A) و هیوای سەركەوتنی زیاتری بۆ كۆمیسۆن خواست، هەروەها دووپاتیكردەوە لەوەی كە گرنگە كۆمیسۆن بەشێوەیەكی كاریگەر كارەكانی جێبەجێ بكات بەئامانجی بەدواداچوون بۆ دۆسییەكانی مافەكانی مرۆڤ لە وڵاتدا.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
16 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
17 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
19 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
16 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
17 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
19 hours لهمهوپێش



