
دۆناڵد ترەمپ
SNN
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەڵێت: بەهۆی سانسۆرەوە تویتەر، فەیسبوک و گوگڵ دەداتە دادگا، ئەوە هەنگاوەشی بە وەرچەرخانێک لە بواری ئازادی رادەربڕین ناودەبات.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند: “بەمنزیکانە سکاڵا لەسەر تویتەر، فەیسبوک و گوگڵ تۆمار دەکەم، بە هۆی پەیڕەوکردنی سانسۆر لە لایەن ئەو تۆڕانەوە”.
وتیشی: “ئێمە دژی سەپاندنی قەدەغەکردن و کپ کردنین و بەرەنگاری بوونی لیستی رەش و پەراوێزخستن دەبینەوە”.
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا جەختیشی کردەوە، تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر ئەو کۆمپانیایانە، وەرچەرخانێکی گەورەیە لە بواری هەوڵدان بۆ چەسپاندنی ئازادی رادەربرین”.
لەسەرەتای ئەمساڵ و دوای ئەوەی لایەنگرانی ترامپ هێرشیان کردە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا، هەژمارەکانی ترامپ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان راگیران، ئەمە جیا لەوەی زۆر جار بە تایبەتی لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا پۆست و تویتەکانی بە هۆی بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست یان پشتڕاستنەکراوە رادەگیران.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
10 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
10 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11 hours لهمهوپێش



