
پشکنین بۆ کۆرۆنا
SNN
وەزيری تەندروستی رايگەياند: “پڕۆسەی پێدانی ڤاکسین بەرەوپێشچوونی بەخۆوە بینیوە، زیاتر لە 399 هەزار ژەمەڤاکسینی کۆرۆنا لەلایەن دانیشتوانی هەرێمی کوردستانەوە وەرگیراوە، لەوانە زیاتر لە 255 هەزار هاووڵاتی کە دەکاتە رێژەی لە %7.8 ژەمی یەکەم و زیاتر لە 144 هەزار هاووڵاتی کە دەکاتە رژەی لە %4.4 ژەمی دووەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە”.
سامان بەرزنجی وەزيری تەندروستی هەرێم لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “بۆیەکەمجارە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی کیت و پێداویستی تایبەت بە دەستنیشانکردنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای ناسراو بە (زنجیرەی دێڵتا) لە هەرێمی کوردستان دابینکرا”.
راشيگەياند: “پێشبینی هەڵکشانی سێیەم و ئەگەر و گومانی بڵاوبوونەوەی جۆر و زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکرێت، بەداخەوە جارێکی دیکە ژمارە و رێژەی تووشبووان و نووستن لە نەخۆشخانەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا زیادبووە و دووهێندی هەفتەکانی پێشووە”.
دەشڵێت “تکایە بەهەندی وەربگرن و رێکاری خۆپارێزی بگرنە بەر بە پۆشينی ماسک و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و قەرەباڵغی، ئاگاداری خۆتان و خانەوادە و منداڵەکانتان بن با هەموومان هاوکار و پاڵپشت بین و رێگەبگرین لە هەڵکشانی توندی نەخۆشیەکە و کوردستانمان بپارێزین”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “شوێنە گشتیەکان پێویستە پابەندی مەرجە تەندروستیەکان بن، وەزارەتی تەندروستی ئامادەکاری زیاتری رووبەرووبوونەوەی هەر هەڵکشانێکی نوێ دەکات”.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
1 hour لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
10 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
1 hour لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
10 hours لهمهوپێش



