
SNN
بزووتنەوەی تاڵیبان ئەمڕۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەیەکی ستراتیکی لە رۆژئاوای ئەفغانستان راگەیاند کە دەروازەیەکی سنووری گرنگ لەگەڵ ئێرانی لەسەرە، بەوەش ناوچەکانی ژێر دەستیان هێندەی دیکە فراوان دەبێت.
ئەو ناوچە نوێیەی تاڵیبان کۆنتڕۆڵیکردووە دەروازەی سنووری ئیسلام قەڵای لەسەرە، دەکەوێتە سنووری پارێزگای هەرات-ەوە، لەدوای هێرشەکەیان، هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان و بەرپرسانی دەروازەکە هەڵاتوون.
بەرپرسێکی ئەمنی بە ئاژانسی رۆیتەرزی وتووە، تاڵیبان بەبێ شەڕ پێنج شاری لە هەرات کۆنتڕۆڵکردووە.
بەرپرسانی ئەمنی ئەفغانستان دەڵێن تاڵیبان لە ماوەیەکی کورتدا ناوچەیەکی فراوانی لە ئەفغانستان کەوتووەتەدەست و پێشڕەوی زۆری کردووە.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردووشدا ناوچە سنوورییەکانی ئەفغانستان لەگەڵ هەریەک لە وڵاتانی تاجیکستان، تورکمەنستان، چین و پاکستانی کۆنتڕۆڵکردووە.
لەکاتی کۆنتڕۆڵکردنی سنووری تاجیکستاندا زیاتر لە هەزار سەربازی ئەفغانی بەرەو تاجیکستان هەڵاتن، هەزارانی دیکەش لەلایەن تاڵیبانەوە بەدیلگیران لە باکووری پارێزگای بەدەخشان کە هاوسنوورە لەگەل چین و پاکستان.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
14 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
14 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15 hours لهمهوپێش



