
نەوت
SNN
بەرێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: هەناردەی نەوتی عێراق لە هەفتەی رابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو بۆ ئەمریکا زیادی کردووە بەجۆریك تەنیا لە هەفتەی رابردوودا 229 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی ئەمریکا کراوە لە عێراقەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆی هەناردەی نەوتی ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا لە وڵاتانی جیهانەوە 5.251 ملیۆن بەرمیل بووە و بەشێوەیەکی گشتیش 12 هەزار بەرمیل نەوت لە هەفتەی رابردووتر زیاتر لەلایەن ئەمریکاوە هاوردەکراوە.
روونیشی دەکاتەوە، کە ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا 229 هەزار بەرمیل نەوتی لە عێراقەوە هاوردە کردووە کە ئەو رێژەیە لە هەفتەی پێشووتر 142 هەزار بەرمیل بووە.
جیاواز لە عێراق ئەمریکا لە وڵاتانی، سعودیە، رووسیا، کەنەدا، مەکسیسک، کۆڵۆمبیا و نەیجیریا بە بەردەوامی هاوردە دەکات.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
5 hours لهمهوپێش



