عەباس فەتاح لەبارەی تۆمەتبارکردنی بە هەڕەشەکردن لە پەرلەمانتارێکی کۆمەڵ روونکردنەوە دەدات

SNN
عه‌باس فه‌تاح، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان، رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی تۆمەتبارکردنی بە هه‌ڕه‌شه‌كردن له عوسمان كانی كورده‌یی په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی دادگەری بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی کۆمەڵ پێی وتوه، “ئینشاڵا به‌سه‌رتان داده‌روخێت و شه‌قی خوداتان به‌رده‌كه‌وێت”.
له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا عه‌باس فه‌تاح رایگه‌یاندوه، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا مه‌لا عوسمان كانی كورده‌ی له‌به‌رده‌می ڕاگه‌یاندنه‌كان ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه هه‌ڕه‌شه‌م لێی كردوه‌و وتبێتم، “تۆ مه‌لای نابێت بڵێی مزگه‌وت ڕوخاوه”، به‌ڵام خوای خوای گه‌وره له هه‌مو كه‌س ئاگادارتره له ڕاستیه‌كه‌و گفتوگۆی نێوانمان كه له‌ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی په‌رله‌مان و گفتوگۆیه‌كی دۆستانه‌بوو، ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی لامان بوه، هیچ قسه‌یه‌كی به‌رزو نزم له نێوانمان ڕوی نه‌داوه.
باسی له‌وه‌شكرد، ته‌نها وتم، “خزم گیان تۆ مه‌لای ئه‌وه ده‌ڵێن مزگه‌وتیان نهڕوخاندوه ژورێكی زیادیان له ته‌نیشتی دروستكردوه بۆ شوشتنی مردوو، به‌ڵام دیاره جێگه‌كه‌ی گونجاو نه‌بوه و زیاده‌ڕۆ بووه و شاره‌وانی لایداوه، با هه‌وڵده‌ین باشتری دروستبكه‌نه‌وه، چونكه ناوی مزگه‌وت ڕوخان زۆر گه‌وره‌یه هه‌ق نیه وابڵێی”.
عه‌باس فه‌تاح ئاماژه‌ی به وه‌ڵامی عوسمان كانی كورده‌یی كرد و وتی، پێی وتوم، “جا فه‌رقی چیه ئینشاڵا به‌سه‌رتان داده‌روخێت و شه‌قی خوداتان به‌رده‌كه‌وێت”، منیش نایشارمه‌وه وتم، “ئینشاڵا شه‌قی خوا به‌ر ئه‌وانه ده‌كه‌وێت كه ڕاستیه‌كان ناڵێن و به‌سه‌ر ئه‌واندا بروخێت”.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئه‌و گفتوگۆیه له‌نزیك مایكی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن بو، راسته‌وخۆ ڕایكرده به‌رده‌میان و ئه‌و قسانه‌ی كرد كه هه‌موان گوێ بیستیبون كه به‌شێكی تۆمه‌ت و تهشهیربو به به‌نده، من هیچ ناڵێم ته‌نها ده‌ڵێم، “هه‌مو ئه‌م قسه‌وباسانه ئاراسته‌ی خوای گه‌وره ده‌كه‌م كه خۆی ئاگاداری ڕاستیهكانهو با حوكمی خۆی بدات له قیامه‌ت، له‌و دونیاش ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ده‌كه‌م به‌حاكم و شاهید كه هه‌رسێكمان پێكه‌وه بوین و شاهیدی هه‌مو قسه‌كانه”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش


