
لۆگۆی وەزارەتی کارەبا
SNN
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕەوشی کارەبا لە دوو ساڵی یەکەمی کابینەی نۆیەمدا باسدەکات و هۆکاری پێدانی کارەبا-ش بەکەرتی تایبەت ئاشكرادهكات، ڕاشیدهگهیهنێت له سبهینێوه یهكهیهكى بهرههمهێنانى كارهبا دهخرێتهكارو پێدانى كاتژمێرهكانى كارهبا بۆ 16 كاتژمێر زیاد دهكات.
لەڕاپۆرتێکی وەزارەتی کارەبادا هاتوە، “توانای ژێرخانی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم 6902 مێگاواتە، بەڵام بەهۆی نەبوونی سوتەمەنی و زۆربونی تێچونەکەی 3400 بۆ 3500 مێگاوات کارەبا بەرهەمدێنین”.
ئاماژەى بهوهشكردوه، “لەماوەی دوو ساڵی یەکەمی کابینەی نۆیەمدا 615 مێگاوات کارەبا زیادکراوە”.
لەبارەی ماوەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانیی باس لەوەکراوە، “تا ڕۆژی 15ى 6ى 2021 ڕۆژانە 18 کاتژمێر کارەبا بەهاوڵاتیان دەدرا، لەم ڕۆژانەدا پێنج یەکەی کۆمپانیای ماس بەهۆی چاککردنەوەو دواکەوتنی شایستە داراییەکانیان لەکارکەوتن کە لەیەککاتدا 600 مێگاوات کارەبا کەم بووەوە”.
ئهوهشى ئاشكراكردوه، بڕیاروایه لەڕۆژی 15ى تەمموز یەکەیەکی دیکەش بەکاربخرێت کە بەرەوە پێدانی 16 کاتژمێر کارەبا لەڕۆژێکدا هەنگاو دەنێین.
سهبارهت بهپێدانى كارهبا بهكهرتى تایبهت ئهو وهزارهته دهڵێت:”دابەشکردنی کارەبا بەرەو کەرتی تایبەت دەڕوات و چاوەڕواندەکرێت لەم مانگەدا بڕیاری کۆتایی لەسەربدرێت، لە44% کارەبای هەرێم بەفیڕۆ دەچێت، بەتێپەڕبوونی کاتیش ئەم بڕە زیاتر دەبێت، لەساڵی 2014 تائێستا هیچ کارمەندێک دانەمەزراوەو هەندێکیشیان مۆڵەتیان وەرگرتووە، نزیکەی حهوت ساڵیشە ئەم بۆشاییە پڕنەکراوەتەوەو تواناکانیان دابەزیوە، بەپێدانی دابەشکردنی کارەبا بەکەرتی تایبەت، بەفیڕۆدانی کارەبا کەمتر دەبێت و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباش زیاتر دەبێت”.
تهئكیدیكردۆتهوه، “وەزارەتی کارەبا 2700 کارمەندی گرێبەستی هەیە کە موچەکانیان 350 هەزار دینارێکە، بەڵام ئەوانە لەکۆمپانیاکان 500 هەزار دینارێک وەردەگرن”.
دەقی ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی کارەبا:
ڕەوشی کارەبا لەدوو ساڵی یەکەمی کابینەی نۆیەمدا کارەبا چۆن و بۆ دەدرێتە کەرتی تایبەت
توانای ژێرخانی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان 6902 مێگاواتە، بەڵام بەهۆی نەبوونی سوتەمەنی و زۆربوونی تێچوونەکەی 3400 بۆ 3500 مێگاوات کارەبا بەرهەمدێنین.
لە دوکان توانای بەرهەمهینانی 400 مێگاوات کارەبامان هەیە، بەڵام لەم ڕەوشە سەختەدا تەنها 43 مێگاوات بەرهەمدێت، لەدەربەندیخان توانای بەرهەمهێنانی 249 مێگاوات کارەبامان هەیە، بەڵام ئێستا 15 مێگاوات بەرهەمدێتو لەدهۆکیش توانای بەرهەمهێنانی 1000 مێگاوات کارەبامان هەیە، بەڵام بەهۆی نەبوونی سووتەمەنیی دیزل و زیادبوونی تێچوونەکەی بەکارنەخراون، چونکە دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران لەکارە پێشینەکانی حکوومەتە، بهگشتى سێ یەکەی 29 مێگاواتی کەرتی گشتی لە دهۆک، هەولێر و سلێمانی پێنج بۆ شهش ساڵە لەکارکەوتوون.
لەماوەی دوو ساڵی یەکەمی کابینەی نۆیەمدا 615 مێگاوات کارەبا زیادکراوە بهمشێوهیه:
ـ لەدەربەندیخان، دوو یەکە کە لەکارکەوتبوون، لەساڵی 2019 بەکارخرانو لەدووکانیش کێشەیەکی هاوشێوە چارەسەرکراوە.
ـ لەوێستگەی خەبات 300 مێگاوات کارەبا لەڕۆژی 14ى ئهم مانگهوه زیادکراوە کە پڕۆژەکە پێشتر دەستپێکرابوو.
ـ لەمانگی ئەیلولی 2020، لەگەرمیان توانای بەرهەمهێنانی 165 مێگاوات کارەبا بەبەکارهێنانی گازی بەفیڕۆچوو زیادکراوە، ئێستا 100 مێگاوات بەکارخراوە.
ـ لەزاخۆ 150 مێگاوات زیادکراوە.
کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا:
ـ تاڕۆژی 15ى 6ى 2021 ڕۆژانە 18 کاتژمێر کارەبا بەهاووڵاتیان دەدرا، لەم ڕۆژەدا، پێنج یەکەی کۆمپانیای ماس بەهۆی چاککردنەوەو دواکەوتنی شایستە داراییەکانیان لەکارکەوتن، کە لەیەککاتدا 600 مێگاوات کارەبا کەم بووەوە.
ـ لەڕۆژی 26ى حوزەیران، وێستگەی خورمەڵەی کۆمپانیای کار بەتوانای بەرهەمهێنانی 400 مێگاوات کارەبا بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لەکارکەوت کە کەمبوونەوەی کارەبا گەیشتە 1000 مێگاوات، بەڵام لەماوەی سێ ڕۆژدا 400 مێگاواتەکەی گەرێندایەوە.
ـ ڕۆژی 26ى حوزەیران لەگەڵ سەرۆک وەزیران گرفتی کۆمپانیای ماس چارەسەرکراو مانگانە 40 ملیۆن دۆلارى بۆ تەرخانکرا، لەهەمان ڕۆژدا، دوو یەکەی کۆمپانیاکە بەگەڕخرانو 200 مێگاوات کارەبا زیادبوو.
ـ بڕیارە لەڕۆژی 15ى تەمموز یەکەیەکی دیکەش بەکاربخرێت کە بەرەوە پێدانی 16 کاتژمێر کارەبا لەڕۆژێکدا هەنگاو دەنێین، بەبەکارخستنی یەکەکانی دیکەش، ڕەوشی کارەبا باشتردەبێت.
گرنگی ڕۆڵی کەرتی تایبەت:
ـ لە84% کارەبای هەرێم لەلایەن کەرتی تایبەتەوە بەرهەمدەهێنرێتو 16% لەلایەن کەرتی گشتییەوە بەرهەمدێت.
ـ کەرتی تایبەت لەجیهاندا سەلماندویهتى کە دەتوانێت باشترین خزمەت بۆ هاوڵاتیان دابینبکات، زۆرێک لەو ڕێنماییو ڕۆتینەی لەکەرتی گشتیدا هەیە، لەکەرتی تایبەتدا نییە.
ـ بۆ نمونە لەئەگەری تێکچونی هەر یەکەیەکی بەرهەمهێنان لەکەرتی گشتی، بۆ چاککردنەوەی پێویستە دەرخستە دەربکرێتو بۆ وەزارەتی دارایی ڕەوانە بکرێتو ڕەزامەندی وەربگرێت، ئەم پرۆسەیە چەندین مانگ دەخایەنێت، بەڵام لەکەرتی تایبەتدا ئەم پرۆسەیە بوونی نییەو پێشتر ئامادەکارییەکانی کراونو ئەم کەرتە بەبەراورد لەگەڵ گشتی بەشێوەیەکی باشتر لەبەرژەوەندیی هاوڵاتیاندایە.
هەشت یەکەی کەرتی تایبەت لەدهۆک بەهۆی نەبوونی سوتەمەنی وەستاون، دوانیان حکومەتی عێراق لەگەڵ دوو کۆمپانیا ڕێکەوتووە کە پارەی وەبەرهێنەر دەداتو سوتەمەنیان بۆ دابیندەکات کە هیچ پەیوەندییەکى بەکارەبای هەرێمەوە نییە، بەڵکو لەبەرژەوەندیی حکومەتی هەرێمدایە، چونکە بەپێی گرێبەستەکان، پێویستە حکومەت یان پارەکەیان بداتێ، یان بەگەڕیان بخات، هەر وێستگەیەکیش دوو ملیۆن دۆلار تێچوونی هەیە.
کارەبا چۆن دەدرێتە کەرتی تایبەت:
کەرتی کارەبا لەسێ بەشی سەرەکیی (بەرهەمهێنان، گواستنەوەو دابەشکردن) پێکدێت، لەکاتی ئێستادا، کەرتی تایبەت 84% کارەبای هەرێم بەرهەمدێنێت.
دابەشکردنی کارەبا بەرەو کەرتی تایبەت دەڕواتو چاوەڕواندەکرێت لەم مانگەدا بڕیاری کۆتایی لەسەربدرێت.
کارەبا بۆ دەدرێتە کەرتی تایبەت؟
لە 44% کارەبای هەرێم بەفیڕۆ دەچێت، بەتێپەڕبوونی کات ئەم بڕە زیاتر دەبێت، لەساڵی 2014 تائێستا هیچ کارمەندێک دانەمەزراوەو هەندێکیشیان مۆڵەتیان وەرگرتووە، نزیکەی حهوت ساڵیشە ئەم بۆشاییە پڕنەکراوەتەوەو تواناکانیان دابەزیوە، بەپێدانی دابەشکردنی کارەبا بەکەرتی تایبەت، بەفیڕۆدانی کارەبا کەمتر دەبێتو کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباش زیاتردەبێت.
لە70%ى فەرمانبەرانی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لەفەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا پێکدێن، بۆ نمونە ئەو فەرمانبەرانەی کە ئێستا لەبەشەکانی چاککردنەوە، هەمان کاردەکەنو مووچەکانیان بەپاراستنی مافی (ترفیعو علاوە)و خانەنشینی لەلایەن کۆمپانیاوە دەدرێت.
وەزارەتی کارەبا 2700 کارمەندی گرێبەستی هەیە کە موچەکانیان 350 هەزار دینارێکە، بەڵام ئەوانە لەکۆمپانیاکان 500 هەزار دینارێک وەردەگرن.
دوای پێدانی بەشی دابەشکردنی کارەبا بەکەرتی تایبەت، وەزارەتی کارەبا لەسەر کارو چالاکییەکانی وەک جێبەجێکردنی پڕۆژەکانو چاودێرییو بەداواچوونی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی هاووڵاتیان بەردەوامدەبێت.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



