روسيا لە ئۆپراسيۆنەکانی سوريادا 320 جۆر چەکی تاقيکردووەتەوە

0
959

SNN

وەزیری بەرگریی رووسیا رایگەیاند: “سوپای رووسیا لە ئۆپەراسیۆنەکانی سووریادا، زیاتر لە  320جۆر چەکی تاقی کردووەتەوە.

سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگریی رووسیا لە وتارێکیدا کە لە کارگەی هێلیکۆپتەری رۆستڤێرتۆل لە شاری رۆستۆڤ-نا دۆنو پێشکەشی کرد، باسی لەو چەکانە کرد کە لە ئۆپەراسیۆنەکان لە سووریا بەکارهێنراون.

وەزیری بەرگریی روسیا ئاماژەی بەوە کرد: “یەکێک لەو هێلیکۆپتەرانەی لەم کارگەیەدا دروستکراوە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی سوریا پەرەی پێدراوە، بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکانی تەکنیکی سەربازیی پارێزراوبن پێویست بە سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی درێژ مەودا هەبوو و رووسیاش بووە خاوەنی ئەوە”.

سێرگی شۆیگو هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لە سایەی ئۆپەراسیۆنەکانی سووریادا، بوونەتە خاوەنی ئەو جۆرە چەکانە و وتی: ”لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، زیاتر لە 320 جۆر چەک تاقیکراونەتەوە بە هێلیکۆپتەرەکانیشەوە”.

وەزیری بەرگریی رووسیا، ئەوەشی خستەڕوو: “بەشی چەک و ئامێری هاوچەرخ لە سوپای رووسیادا، سەدا ٧٠یە و رایگەیاند ”ئەوە لەنێو هەموو سوپاکانی جیهاندا بەرزترین رێژەیە”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this