
کۆمپانیای دانەغاز
SNN
کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی رایگەیاند: بڕی 87 ملیۆن دۆلاریان وەک شایستەی دارایی بۆ شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ لە حکومەتی هەرێم وەرگرتووە، قازامجەکانی کۆمپانیاکەش ئاشکرادەکات.
کۆمپانیاى دانە غاز لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، لە شەش مانگى یەکەمى ساڵى رابردوو، بڕى قازانجى کۆمپانیاکە 47 ملیۆن دۆلار بووە, بەراورد بە ساڵی رابردووش بڕی قازانجی کۆمپانیاکە بە رێژەی ٥٤٪ زیادیکردووە.
پاتریک وارد بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دانەغاز رایگەیاندووە: “بەپێی پلانی کۆمپانیاکەمان تا دوو ساڵی دیکە، بەرهەمهێنانی گازی سروشتی رۆژانە بە بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا زیاد دەکەن، واتا بڕەکەی لە 440 ملیۆن پێ سێجاوە بۆ 690 ملیۆن پێ سێجا زیاد دەکەن”.
ئەو کۆمپانیا ئیماراتییە لە ساڵی 2008ەوە گرێبەستی لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەیە بۆ پەرەپێدان و دەرهێنانی گازی سروشتی هەرێم.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


