
SNN
تائێستا لە کاتەکانی نوێژدا لە سعودیە دەبوایە مارکێت و مۆڵەکان دابخرانایە، بەڵام بەپێی بڕیارێکی نوێ لەمەودوا دەتوانن لەو کاتانەدا کراوە بن.
یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی سعودیە رایگەیاندوە: لەپێناو رێگری لە دروستبوونی قەرەباڵغی و بەستنی ریزی دوور و درێژ لە بەردەم مارکێتەکان و بەمەبەستی خۆپارێزی لە زیاتر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا دەبێت مارکێتەکان بە بەردەوامی لە کاتژمێرەکانی کارکردنیاندا کراوە بن، تەنانەت لە کاتەکانی نوێژکردنیش”.
بەشێک لە زانایانی ئایینی سعودیە دژایەتی خۆیان بۆ ئەو بڕیارە دەربڕیوە، لەبەرامبەردا بەشێک لە هاوڵاتیان باس لەوەدەکەن لە هیچ دەقێکی ئایینیدا باس لەوە نەکراوە کە دەبێت لە کاتی نوێژدا دوکان و بازاڕەکان دابخرێن.
گەرچی رێگریکردن لە زیاتر تەشەنەسەندنی کۆرۆنا وەک پاساوی بڕیارەکە نیشاندراوە و هەندێک پێیان وایە بڕیارێکی کاتییە، بەڵام بەشێک لە چاودێرانیش لەو بڕوایەدان ئەمە هەنگاوێکی دیکەی محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیەیە لە پێناو چاکسازی کۆمەڵایەتی و کرانەوەی کۆمەڵگا لەو وڵاتە.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
7 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
7 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
7 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
7 hours لهمهوپێش



