
SNN
بەتۆمەتی سوكایەتی كردن بە مەرجەعە ئاینییەكانی شیعە، یەكێك لە سەركردەكانی حەشدی شەعبی دەستگیركرا.
ميدياکانی عێراق لە زاری سەرچاوە ئەمنييەکانەوە بڵاويانکردەوە: “دوێنێ هەینی بە فەرمانی ئاسایشی حەشدی شەعبی (ئەبو عیزرائیل) سەركردە لە كەتیبەی ئیمام عەلی دەستگیركراوە، ئەوەش دوای ئەوەی تۆمەتی سوكایەتی پێكردنی مەرجەعەكانی شیعەی دراوەتە پاڵ”.
باسی ئەوەشكراوە: “كاتێك هێزە ئەمنییەكانی حەشدی شەعبی داوای خۆبەدەستەوەدانی (ئەبو عیزرائیل) یان كردووە، دەنگی تەقەیەكی زۆر بیستراوە، بەڵام دواتر ناوبراو بۆ دەستەی باڵای حەشی شەعبی گواستراوەتەوە.
ئەبو عیزرائیل سەرکردەی کەتيبەی ئيمام عەلی سەر بە شيعەيە، ناوی تەواوی (ئەيوب فەلاح حەسن روبەيعيە) نازناوەکەی (فريشتەی رۆحکێشانە)، پێشتر لە شەڕی دژی داعشدا بەشداربوو، لە ماوەی شەڕەکەدا ڤيديۆی ئۆپڕاسيۆنە سەربازييەکانی بڵاودەکردەوە بەوەش زياتر لەناو خەڵکدا ناسرا.
پێش دەستبەکاربوونی وەک فەرماندەی کەتيبەکانی ئيمام عەلی، ئەبو عیزرائیل چەکداری سوپای مەهدی سەر بە موقتەدا سەدر بوو، کە لە دژی ئەمريکييەکان شەڕيان دەکرد لە سەردەمی داگيرکردنی عێراق لەلايەن ئەمريکاوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


