
وەزارەتی پەروەردە
SNN
وەزارەتی پەروەردە رێنمایی نوێ لە بارەی مۆڵەتی بێ مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی پەروەردە بڵاوکردەوە و رايگەياند: “نابێت مۆڵەتی بێ مووچە لە دوو ساڵ زياتر بێت”.
وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم لە نوسراوێکدا چەند ڕێنماییەکی نوێی بڵاوکردەوە تایبەت بە مۆڵەتی بێ مووچە، ئاماژەی بەوەکردووە: “مۆڵەتی بێ مووچە نابێت لە دوو ساڵ زیاتر بێت و پێویستە ئەو فەرمانبەرەی داوای مۆڵەت دەکات لە دوای کۆتایی ھاتنی مۆڵەتەکەی، پەیوەندی بە کارەکەیەوە بکاتەوە و دواتر داوای مۆڵەتی تر بکات”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “ئەو مامۆستایانەی لە دەرەوەی وڵاتن و بەھۆی نەخۆشییەوە ناتوانن بگەڕێنەوە، پێویستە بە راپۆرتی پزیشکیی ئەو وڵاتەی لێی نیشتەجێیە پشتڕاست بکرێتەوە”.
وەزارەتی پەروەردە راشیگەیاندووە: “ئەو مامۆستایانەی لە مۆڵەتی دایکایەتیدان، مافیان ھەیە لە ماوەی 10 رۆژ دوای دەستبەکاربوونەوەیان داوای مۆڵەتی بێ مووچە بکەن”.
ھەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی بێ مووچەش پێویستە حەوت ڕۆژ بەسەر دەرچوونی فەرمانی وەزاری تێپەڕ نەبووبێت و دەستی لە کار ھەڵنەگرتبێت”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20 hours لهمهوپێش



