
SNN
کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی چەک لە ئەمریکا، نوێترین دیزاینی جۆرە چەکێکە کە لە یاری منداڵان دەچێت، ئەوەش کاردانەوەی زۆری لە ناوخۆی ئەو وڵاتەدا دروستکردووە و دایکان و باوکان ترسیان هەیە بکەوێتە دەست منداڵان و رووداوی نەخوازراوی لێبکەوێتەوە.
کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی میکانۆ لە نوسراوێکدا کە بۆ کۆمپانیای بەرهەمهێنانی چەکی لە ویلایەتی یوتا ناردووە، داوا دەکات دەستبەجێ بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە چەکە رابگرێت.
چەکەکە نیمچە ئۆتۆماتیکە و نرخی 549 دۆلاری بۆ دانراوە و ئەو کۆمپانیایەی بەرهەمی دەهێنێت دروشمی “خەونی منداڵی کەسانێک دێتە دی” بۆ دیزاینە نوێکە هەڵبژاردووە.
بەشێک لە رێکخراوە مەدەنییەکان لە ئەمریکا دەڵێن رووداوەکانی تەقەکردنی بێ مەبەست لە وڵاتەکە لە ساڵی رابردووەوە 30% زیادیکردووە، 165 رووداوی تەقەکردنیش بەهۆی ئەوە بووە چەک کەوتووەتە دەستی منداڵان.
هەر بەهۆی رووداوەکانی لەدەستدەرچوونی گوللەوە 142 کەس لە ئەمریکا ساڵت رابردوو گیانیان لەدەستداوە، زۆرینەی تەقەکەرەکانیش منداڵان یان هەرزەکاربوون.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


