
رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
SNN
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی سوپاسگوزاری و پێزانینیان به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی ئەنجومەنی نوێنەرانی هه‌ر دوو وڵاتی هۆڵه‌ندا و به‌لجیكا و په‌سندكردنی بڕیاری به جینۆسایدناساندنی كه‌یسی ئێزیدیه‌كان، نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌و دو وڵاته كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی په‌رله‌مان، به‌مه‌به‌ستی سوپاسگوزاری و پێزانینیان به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی مرۆییانه‌ی پەرلەمانی هه‌ردو وڵاتی هۆڵندا و به‌لجیكا بۆ په‌سندكردنی بڕیاری به جینۆسایدناساندنی ئه‌و تاوانانه‌ی كه ده‌رهه‌ق به كوردانی ئێزدی ئه‌نجامدران له‌لایه‌ن داعشه‌وه، د. رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، نامه‌یه‌كی پێ‌زانین و به‌رزنرخاندنی هه‌ڵوێستی هه‌ردو وڵاتی دۆستی گه‌لی كوردی ئاراسته‌ی ڤێرا بێركامپ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی هۆڵندا، ئیلیان تیلیۆكس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌لجیكا كرد.
له‌نامه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان هیوای خواستوه، كه به جینۆسایدناساندنی تاوانی كۆمه‌ڵكوژیی كوردانی ئێزدی له هه‌ردو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی هۆڵندا و به‌لجیكا ببێته مایه‌ی دادگاییكردنی تاوانباران و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوانی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه و دوباره بنیادنانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان، هه‌روه‌ها ببێته په‌ندێك بۆ تاوانكارانی ئه‌م جۆره كۆمه‌ڵكوژییانه و جارێكی دیكه دوباره نه‌بێته‌وه.
له‌كۆتایی نامه‌كه‌یدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان هیوایخواستوه كه “ئه‌م هه‌نگاوه پیرۆزه‌یان ڕایه‌ڵه‌یه‌كی پته‌وتر دروستبكات به‌ئاراسته‌ی لێكنزیكبونه‌وه و گه‌شه‌كردنی په‌یوه‌ندیی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی هۆڵندا و به‌لجیكا”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17 hours لهمهوپێش



