
دەستگیرکردن
SNN
پاسەوانی بانکی جیهانی کەلار لەلایەن پۆلیسی گەرمیانەوە دەستگیرکرا، کە بە نیاز بوو ئەم جەژنە بانکەکە ببڕێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی گەرمیان ئاشكرایکرد: “دوای وەرگرتنی زانیاری و چاودێریی ورد لەسەر تۆمەتبارێک، کە پاسەوانی بانکی جیهانە لە کەلار و ماوەی دوو مانگە پلانی دزینی بانکەکەی داڕشتووە و بەرنامەی دانابوو لە ڕۆژانی پشووی جەژنی قوربان بانکەکە ببڕێت”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە: “شەوی ڕابردوو بەشی پۆلیسی نەهێشتی تاوانی گەرمیان توانییان ئەو پلانە پووچەڵ بکەنەوە و دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن، کە یەکێکیان پاسەوانی بانکەکەیە و ئەوەی تریان ئاگاداری پلانەکە بووە”.
پۆلیس ڕاشیگەیاندووە: “دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباردا لە بەردەم دادوەری لێکۆلینەوەی کەلار دانی نا بەتاوانەکەیدا، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 444 بەندکراوە و لێکۆلینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


