
ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا
SNN
شاندێکی باڵای ئەنجومەنی سوریای دیموکرات لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا کۆبوونەوە و تاوتوێی رەوشی رۆژئاوای کوردستان و گەمارۆی سەر باکووری رۆژهەڵاتی سوریایان کرد.
بەگوێرەی راگەیاندراوەکەى ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی بەڕێوەبەری خۆسەردا هاتووە، ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتیک ، بێریڤان خالید هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و خەسان یوسف هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی مەدەنیی دێرەزۆر لەگەڵ ئیمانوئیل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا کۆبوونەتەوە.
بەپێی راگەیاندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی دۆخی سیاسیی ناوچەکە بە تایبەتی قەیرانی سوریا و هەروەها لێکدانەوە بۆ پێشنیازەکانی چارەسەری کراون.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بەڕێوەبەریی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و مۆدێلە بەڕێوەبەرییە دیموکراتیکەکەی کرا و باسیش لە گەمارۆی سەر باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا کرا.
شاندەکە لەبارەی شەڕ لە دژی داعش زانیاریی وردیان بە ماکرۆن دا و باسیان لەوە کرد، داخستنی دەروازە سنوورییەکان کاریگەرییەکی خراپی لەسەر ناوچەکە دروست دەکات.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
6 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
6 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15 hours لهمهوپێش



