
SNN
ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا و ئیلهام عهلیێڤ سەرۆککۆماری ئازەربایجان، لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا کۆبوونەوە و دەربارەی پرسەکانی ناوچەکە گفتوگۆیان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا ڤلادیمیر پوتین باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد و ئاشکرایکرد کە دەستیان بە رێکخستنەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکان بۆ قۆناغی دوای کۆرۆنا کردووە.
ئاماژهی بهوهشكرد: ‘لەو بوارەدا بە زووترین کات شاندی وڵاتەکەی سەردانی ئازەربایجان دەکات، هەردوو وڵات بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە هەماهەنگیدان”.
لای خۆشییەوە ئیلهام عهلیێڤ باسی لە پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان روسیا و وڵاتەکەی کرد و رایگەیاند: “لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا قەبارەی بازرگانی نێوانمان زیادی کردووە، ئەمەش شتێکی زۆر گرنگە چونکە ساڵی رابردوو قەبارەی بازرگانی نێوانمان بە رێژەی سەدا 10دابەزیبوو”.
عهلیێڤ باسیشی لە رەوشی ئازەربایجان دوای وەستانی شەڕ کرد و جەختی لەوە کردەوە: “بەردەوام لەگەڵ پوتین دەربارەی ئەو پرسە لە پەیوەندیدان، لە دوای پێکدادانەکان سوورین لەسەر ئەوەی تا ئەوپەڕی توانا رەوشەکە بەبێ کێشە بچێته پێشهوه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


