
SNN
بەڕێوبەرايەتی پۆليسی سلێمانی لە راگەيەندروێکدا بڵاويکردەوە: “ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تەقەکەرێکیان لەشەقامی سالمی شاری سلێمانی دەستگیرکردووە”.
راشيگەياند: “دوای ئەوەی کاتژمێر 2:25خولەکی شەوی رابردوو کەسێک ئۆتۆمبێلەکەی لەناوەڕاستی شەقامی سالم بەنایاسایی ڕادەگرێت و تەقە دەکات، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنەکەو توانیان کەسەکە دەستگیر بکەن، ھەروەھا دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێل و دەمانچەی تۆمەتبارەکەدا کە تەقەی پێ کردبوو”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “لەئێستادا تۆمەتبار د، أ، م لەدایکبووی 1982بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراوەو لەلایەن بنکەی پۆلیسی ڕزگارییەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


