
SNN
وەزیرى ناوخۆى تورکیا رایدەگەیەنێت کە تورکیا بەمنزیکانە بەرەو عێراق و سوریا هەنگاو دەنێت و دەڵێت “پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە لە ئەستۆی ئێمەدایە”.
سلێمان سۆیلۆ، وەزیرى ناوخۆى تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە لە گردبوونەوەیەکی جەماوەریدا رایگەیاند: “وەک دەزانن سەقامگیرکردنى ئاشتى ئەم ناوچەیە بەرپرسیارێتى ئێمەیە. ئاشتى لە ئەفغانستان و عێراق و لیبیا و سوریا لە بەرپرسیارێتى ئێمەدایە”.
وتیشی: “سەقامگیرکردنى ئاشتى جوگرافیاى ناوچەکە و ئیسلام و مرۆڤایەتى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست ئەوەش لە بەرپرسیارێتى ئێمەدایە، هەموو ئەوانە بەرپرسیارێتى ئێمەیە و کەس دوودڵ و ڕاڕا نەبێت و لەو ڕۆژگارەش نزیکبوونەتەوە”.
سۆیلۆ باسى لەوەشکرد، “ئەو ڕۆژگارانەى کە بەرەو عێراق و سوریا هەنگاو دەنێین نزیکبووەتەوە و پێیەکانمان لەسەر ڕێگایە و هەروەها ئاشتیش دەگەیەنینە براکانمان لەلیبیا. “
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


