تورکیا بە دیوار و خەندەق لە سەر سنوورەکانی لەگەڵ ئێران رووبەڕووی کۆچبەران دەبێتەوە

SNN
حکومەتی تورکیا لە سەر سنوری وڵاتەکەی و ئێران دەستی بە هەڵکەندنی خەندەق و دروستکردنی دیواری کۆنکرێتی کردووە.
بەرپرسانی تورکیا رایانگەیاندوە: “ئامانج لەو هەنگاوە رێگریکردنەوە لە پەڕینەوەی کۆجبەرانی نایاسایی و کاری قاچاخ لەسەر سنور و دزەکردنی ئەندامانی پەکەکە بۆ ناو تورکیا”.
دیوارەکە کە لە پارێزگای وان سێ کیلۆمەتری تەواوبووە، بەرزییەکەی سێ مەترە و هاوتەریب لەگەڵ دیوارەکەش هەڵکۆڵینی خەندەق دەستیپێکردووە و چەندین تاوەری چاودێری زیرەکیش بونیاتنراون.
لەماوەی رابردوودا و بە هۆی پێشڕەوییەکانی تالیبان و دەستبەسەرداگرتنی چەندین ناوچەی ئەفغانستان لە لایەن ئەو گروپەوە، شەپۆلێکی کۆچبەری سەریهەڵداوە و هەزاران هاووڵاتی ئەفغانستانی هەوڵ دەدەن لە رێگەی تورکیاوە خۆیان بگەیەننە ئەوروپا.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
5 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
14 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
5 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
14 hours لهمهوپێش



