” دوای پشووەکانی جەژن دەست بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی هاووڵاتیان دەکرێت”

SNN
شەوکەت محەمەد بەڕێوەبەری بارزگانى و خۆراکی سلێمانى لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە دواى پشووی جەژنەوە دەستدەکەن بە دابەشکردنى بەشەخۆراک ولەمەودواش مانگانە نۆ ماددەی خۆراکی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەکرێت، کە ئەو ماددە خۆراکییانە ماوەی 15 ساڵە دابەشنەکراوە.
بەڕێوەبەری بارزگانى و خۆراکی سلێمانى ئاماژەی بەوەشکرد: نۆ ماددەى خۆراکی نوێ گەیشتووەتە کۆگاکانیان لەوانەش، نیسک و فاسۆلیا و دۆشاوی تەماتە، وتیشی، جۆری برنجەکە گۆڕاوە بە برنجێکی کوالێتى باشتر.
شەوکەت محەمەد ئەوەشی خستەڕوو، لە سەرەتاى ئەم هەفتەیەوە بەپێی لیستەکان بەشەخۆراک رەوانەوەى ناوچە جیاوازەکان دەکەن و لەوێشەوە بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشدەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوای 15 ساڵ لە راگرتنی جارێکی دیکە ماددە زیادکراوەکانی بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان گەیشتووەتە دەستی بریکارەکان و بڕیارە لەمەودوا مانگانە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشبکرێت.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
1 hour لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
10 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
1 hour لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
10 hours لهمهوپێش



