“لە مەرزی پەروێزخان قاچاخچێتی بوونی نەماوە و 17 بازرگانیش دەستگیركراون”

مەرزی پەروێزخان
SNN-عەلی حەمەسەعید
وتەبێژی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان ئاماژەبەوەدەكات لەماوی ڕابردوودا هێرشێكی ناڕەوا و بێبنەمای زۆر لەسەر مەرزی پەروێزخان هەبووە كە گوایە قاچاخچێتی تێدا دەكرێت، بەڵام تاكە مەرزبووین لە هەرێمی كوردستان كە زۆرترین كەسمان دەستگیركردووە و داوماننەتە دادگا، هاوكات پابەندی تەواوی بڕیارەكانی ئەم دواییەی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەبین بۆ نەهێشتی كاری نایاسایی و زیاتر ڕێكخستنەوەی كاروبارەكانی مەرزی پەروێزخان.
عەباس ئیسماعیل، وتەبێژی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان بە SNNی ڕاگەیاند: مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان یەكێكە لەو مەرزانەی كە سەرجەم ڕێنماییەكانی وەزارەتی دارایی تیادا جێبەجێدەكرێن هەر ئەوەش وایكردووە كە بەهۆی جیبەجێكردنی یاساوە زۆرێك لە بازرگان و بارهەڵگرەكان بارەكانیان لە مەرزەكانی عێراقەوە بهێنن و واز لەمەرزی پەروێزخان بهێنن، ئەوەسەرەڕای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا هێرشێكی زۆر ناڕەواو بێبنەما لەلایەن ژمارەیەك پەرلەمانتار و دەزگای ڕاگەیاندنەوە كراوەتە سەر مەرزی پەروێزخان كە گوایە كاری نایاسایی تیادا دەكرێت بەڵام هەموو لایەك دڵنیادەكەینەوە كە لە ئێستادا هیچ كارێكی نایاسایی و قاچاخچێتی لە مەرزی پەروێزخان بوونی نەماوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئیمە لەماوەی ڕابردوودا بە ڕاپۆرتێكی پڕوردەكاری لەسەر دەروازی پەروێزخان ئاراستەی وەزیری دارایی كردووە، وەزیری دارایش لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت كۆبوونەوەیەكی فراوانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەنجامدا لەسەر ناوەڕۆكی ڕاپۆرتەكەی ئێمە، بۆیە لە ئیستادا كە دەبینین قوباد تاڵەبانی هەوڵێكی چڕی دەستپێكردووە بۆ ڕێكخستنەوەی كاروباری ناو دەروازە سنوورییەكان ئەمە جێگای خۆشحاڵی و دەستخۆشی ئێمە و بە دڵنیاییەوە هەر بڕیار و ڕێنماییەك دەربچێت لەو بارەیەوە ئێمە وەك خۆی جێبەجێی دەكەین.
وتەبێژەكەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژانە لە لایەن پۆلیسی گومرگی پەروێزخانەوە هەر كەسێك هەڵبستێت بە كاری نایاسایی و هێنانی باری قاچاخ دەستگیردەكرێت، لەماوەی ڕابردووشدا 17 كەس لەسەر هاوردەكردنی باری نایاسایی و پێچەوانەی ڕێنماییە گومرگییەكان كاریان كردبوو دەستگیركراون رووبەڕووی یاساكراونەتەوە لە دادگاكانی گەرمیان، هەر ئەمەش وایكردووە كە زۆرێك لە بازرگانەكان لەبەر زۆری توندوتۆڵی مەرزی پەروێزخان ڕوو لە دەروازەكانی یدە بكەن بۆ هاوردەكردنی بارەكانیان.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
27 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
27 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


