
SNN
بەپێی ئامارێکی سەرەتایی بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە نزیکەی 85 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای سلێمانیان کردوە.
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و بە بازاڕکردنی گەشتوگوزاری سلێمانی بڵاوی کردەوە: “بە پێی ئامارە سەرەتاییە تۆمارکراوەکان، لە 15 تا 23 ئەم مانگە نزیکەی 85 هەزار گەشتیار، لە بازگە و دەروازەی سنوری و فڕۆکەخانەوە گەشتەکانیان بۆ پارێزگای سلێمانی ئەنجامداوە و زۆرینەیان گەشتیاری شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقن” .
راشیگەیاندوە: “دوایین ژمارەی گەشتیارانی هاتوو، تا ڕۆژی 25 ی ئەم مانگە بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە هەژمار دەکرێت و ئەو ڕێکەوتە دەبێتە هەژماری کۆتایی سەردانیکەران و لە ڕۆژانی داهاتوو بڵاو دەکرێتەوە” .
گەشتوگوزاری سلێمانی سوپاسی خاوەنکار و مۆڵەتە گەشتیارییەکان و لایەنە ئەمنی و یەکە کارگێڕیەکانیشی کردووە کە بەشێوەیەکی زۆر باش و ئارام پێشوازییان لە گەشتیاران کردوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


