قەیس خەزعەلی: فوئاد حسێن پاساو بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەهێنێتەوە

قەیس خەزعەلی
SNN
ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق رەخنە لە لێدوانێکی وەزیری دەرەوەی عێراق دەگرێت، لەبارەی پێویستی عێراق بە پشتیوانی ئەمریکا لە شەڕی دژ بە داعش.
قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاند: “قسەکانی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە بارەی پێویستی هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکە بە هاوکارییەکانی ئەمریکا، جێگەی داخە و مایەی قەبوڵکردن نییە”.
راشیگەیاندوە: “ئەو جۆرە قسانە پاساوهێنانەوەیە بۆ مانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق”.
رۆژی هەینی فوئاد حسێن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندبوو: “هێشا داعش چالاکە و مەترسییەکانی بەردەوامن، بۆیە عێراق پێویستی بە هاوکاری و یارمەتی نێودەوڵەتی هەیە”.
باسی لەوەشکردبوو: “تا ئێستاش لە رووی راهێنان و پڕچەککردنەوە هێزە ئەمنییەکانی عێراق پێویستیان بە هاوکاری و پشتیوانییەکانی ئەمریکا هەیە”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17 hours لهمهوپێش



