“هاتنی گەشتیاران بۆ سلێمانی 90 هەزاری تێپەڕاندووە و هيچ کێشەيەکيان بۆ دروستنەبووە”

SNN-عەلی حەمە سەعید
بە گوێرەی دواین ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی هاتنی گەشتیاران بۆ سنووری پارێزگاكە لە رۆژانی جەژنی قوربان 90 هەزار گەشتیاری تێپەڕاندووە و پۆلیسی سلێمانیش ئاماژە بەوەدەكات گەشتیاران لەم جەژنەدا ئارامترین جەژنیان كردووە و هیچ كێشەیەكیان بۆ دروست نەبووە.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و بەبازاڕكردنی گەشتوگوزاری سلێمانییەوە بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو: “لەرۆژی 15/7/2021 تا ئەمڕۆ زیاد لە 90 هەزار گەشتیار لەرێگەی فڕۆكەخانە و بازگەكان و دەروازە سنورییەكانەوە هاتوونەتە سنوری پارێزگای سلێمانی، كە زۆربەیان ئەو گەشتیارانانە كە لە پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕستی عێراقەوە ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی سلێمانی كردووە”.
سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: جەژنی قوربانی ئەمساڵ بە ئارامترین جەژن تێپەڕی بەسەر ئەو گەشتیارانەی كە ڕوویان لە سنوری پارێزگای سلێمانی كردووە، بەجۆرێك هیچ كێشەو گرفتێك بۆ گەشتیاران دروست نەبووە و بە پێچەوانەوە هەموو ئاسانكاریەكمان بۆ كردوون”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “ئەو بڕیارانەی كە لەلایەن جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمەوە دەرچوون هێندەی دیكە كاریگەرییان دەبێت لە زیاتر سەقامگیركردنی ئارامی ناوشاری سلیمانی و دەوروبەری و كەمكردنەوەی تاوانە جۆراوجۆرەكان، چونكە لە هەڵمەتەكانماندا كە لە سبەینێوە دەستپێدەكەین دەستدەگرین بەسەر هەموو جۆرە چەكێكی بێ مۆڵەت و ئۆتۆمبێلێكی بێسەرەتا و جامڕەشدا”.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN بەهۆی هاتنی ئەو 90 هەزار گەشتیارە بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی بوووتەهۆی ئەوەی داهاتیكی باش بهێندرێتە سنورەكەوە و خاوەن هۆتێل و مۆتێل و چێشتخانە و كەپرە گەشتیارییەكان داهاتێكی باشیان دەستبكەوێت.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
9 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
18 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
9 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
18 hours لهمهوپێش



