بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ لێپرسراوی سەرجەم مەڵبەندەکانی یەکێتی کۆبوەوە

SNN
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ لێپرسراوی سەرجەم مەڵبەندەکانی یەکێتی کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی رۆشنایی خستەسەر دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان لە ھەرێم و عێراق. ھەڵوێست و ستراتیژی یەکێتی بۆ کۆی ھاوکێشەکان روونکردەوە و جەختی لە سیاسەتی نیشتمانی و ھاوسەنگی یەکێتی کردەوە بۆ پرسەکان و پاراستنی یەکڕیزی نێو ماڵی کوردی بە گرنگ وەسفکرد.
لەبارەی بەرپرسیارێتی رێکخراوەیی و حزبی و رۆڵی کادران و ئەندامانی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی بەرچاوڕوونیدایە ئامادەبووان و ئەرکی ئەمڕۆی روونکردەوە و رایگەیاند، مەڵبەندەکان و کادرانی رێکخستن شادەماری یەکێتین و ماندووبوونیان جێگای ستایش و پێزانینە. پێویستە وەک ھەمیشەش کادر و ئەندامانی یەکێتی خزمەتکاری خەڵک بن و مەڵبەند و ئۆرگانەکانیش ببنەوە بە ماڵی راستەقینەی حیزبایەتی و تێکۆشانی سیاسی و رێکخراوەیی، بەبێ جیاوازی پردی پەیوەندی گەیاندنی دەنگی کۆمەڵانی خەڵک بن بە یەکێتی و حکومەت.
بافڵ تاڵەبانی بە لێپرسراوی مەڵبەندەکانیشی وت چاوەڕوانیمان لێتان ئەوەیە حیزب و ژیانی سیاسی مەدەنی تەندروست بکرێتەوە و بەرێگای راستەقینەی یەکێتی نوێدا بڕوات.
راشیسپاردن کادران و ئەندامانی ھۆشیاری یەکێتی لەم ھەنگاوانەی چاکسازی لە حیزب و حکومەت ئاگاداربکەنەوە و ئەو چاکسازییە بکەنە بەڵگەی دەستەگوڵی یەکێتی بۆ ھاووڵاتییان و دەستمایەی سەرکەوتنی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان لەم ھەڵبژاردنەدا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


