وەزيری بەرگری ئەمريکا: دەمانەوێت پەیوەندییەکی جێگیرمان لەگەڵ چیندا هەبێت

وەزيری بەرگری ئەمريکا
SNN
وەزیری بەرگری ئەمەریکا رايگەياند: “ئەمەریکا پەیوەندییەکی جێگیریی لەگەڵ چیندا دەوێت، لەکاتێکدا کاردەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشە دیارەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە”.
لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە وتارێکدا لە سەنگاپوور ئاماژەی بەوەکرد: ” دەستەوەستان نابین کاتێک بەرژەوەندییەکانمان لەگەڵ چين دەکەونە ژێر هەڕەشەوە، بەڵام ڕووبەڕووبوونەوەمان ناوێت، وەکو وەزیر پابەندم بە گەڕان بەدوای پەیوەندییەکی بونیادنەرانە و جێگیر لەگەڵ چیندا.”
جێی ئاماژەیە ئۆستن یەکەمین بەرپرسی باڵای بەڕێوبەرایەتیەکەی بایدنە سەردانی ئەو ناوچەیە بکات، لە دوای دەستبەکاربوونیەوە وەکو وەزیری بەرگری ئەمەریکا، تاوەکو ئێستا ئۆستن قسەی لەگەڵ هیچ بەرپرسێکی چینیدا نەکردووە، ئەمەش سەرەڕای هەوڵدانێکی زۆر لەسەر ئەو بابەتە.
هەردوو وەزيری بەرگری ئەمريکا و سەنگاپوورە لەو وڵاتە کۆبوونەوە و لە بەیاننامەيەکدا ئاماژەيان بەوەکرد: “باسیان لە کۆمەڵێک بوار کردووە کە دەکرێت هاریکارییەکان تیایاندا زیاتر بکرێن، لەوانەش ئاسایشی ئەلیکترۆنی و یارمەتییە مرۆییەکان و قەرەبووکردنەوەی کارەساتە سروشتیەکان”.
لەم ساڵانەی دواییدا پەیوەندییەکانی نێوان چین و ئەمەریکا گرژییان تێکەوت، ئەوەش بەهۆی بابەتەکانی وەکو سەربەخۆیی تایوان و ڕەفتارەکانی چین لە دەریای باشووری چیندا.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
21 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
22 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
21 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
22 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
22 hours لهمهوپێش



