کۆمسیۆن: کشانەوەی لایەنەکان لە هەڵبژاردنی پێشوەختە هیچ بەهایەکی یاسایی نییە

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق | فۆتۆ: كۆمسیۆن
SNN
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، ئەو لایەنانەی کە لە ھەڵبژادنەکانی پێشوەختەدا کشاونەتەوە، بڕیارەکانیان ھیچ بەھایەکی یاسایی نییە.
لەمبارەیەوە جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە تا 20 حوەزیرانی رابردوو، وەک دوا وادە بۆ کشانەوە لە ھەڵبژاردنەکاندا دیاریکرابوو و وتی: “ئەو لایەنانەی کە لەئێستادا لە ھەڵبژادنەکانی پێشوەختەدا کشاونەتەوە، بڕیارەکانیان ھیچ بەھایەکی یاسایی نییە.”.
ئەمەیش لە کاتێدایە ھەریەک لە حزبی شیوعیی و سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر و بەرەی دیالۆگی نیشتمانیی بەسەرۆکایەتی ساڵح موتەڵەگ و هاوپەیمانی مینبەری عێراقی بە سەرۆکایەتی ئەیاد عەلاوی بایکۆتکردنی خۆیان بۆ ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لە عێراق راگەیاندووە.
بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە 10ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21 hours لهمهوپێش



