بەشێکی دیکەی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کرا

SNN
لە درێژەی ئەو کۆمەک و ھاوکارییانەی کە ھاوپەیمانان پێشکەش بەھێزی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستانی دەکەن، بەشێکی دیکە لەو ھاوکارییانە گەیشتنە دەست ھێزەکانی پێشمەرگە.
بەپێى راگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە لە رێورەسمێکی تایبەتدا، بەشێکی دیکە لە ھاوکاریی لۆجستی کە پێکھاتبوون لە ئۆتۆمبێلی سەربازیی جەنگیی ھەمەر کۆمەڵێکی دیکە لە ئۆتۆمبێلی خزمەتگوزاریی، فریاکەوتنی تەندروستیی و ئامێری گەیاندن، لەلایەن ھاوپەیمانانەوە پێشکەش بە وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان کرا.
لە رێورەسمەکەدا بەڕێوەبەری میرەی گشتی لە وەزارەتی پێشمەرگە لە وتەیەکدا سوپاسی ھاوپەیمانانی کرد بۆ ئەو کۆمەک و ھاوکارییانەی بە بەردەوامی پێشکەشی ھێزەکانی پێشمەرگەی دەکەن، بەڵێنیشی دا کە بەشێوەیەکی رێکوپێک ئەو ھاوکاریانە بەسەر لیواکاندا دابەش بکات، بەشێوەیەک کاریگەری ھەبێت لەسەر بەھێزکردنی تواناکانیان.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو ھاوکارییانەی کە پێشکەش بەھێزی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت لە چوارچێوەی پرۆگرامێکی تایبەتە لەڕێگەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە، بەئامانجی لەناوبردن و تێکشاندنی داعش و گرووپە تیرۆریستییەکان.
More News
-
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
57 mins لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
57 mins لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
23 hours لهمهوپێش



