کازمی لە واشنتنەوە گەڕایەوە بەغدا و لە جانتاکەیدا زۆر شتی هێناوەتەوە بۆ عێراق

مستەفا کازمی
SNN
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری رۆژی پێنجشەممە، لە ئەمریکاوە گەڕانەوە بەغدا و کۆتاییان بە سەردانە چوار رۆژییەکە هێنا بۆ ئەمریکا کە تێێدا کازمی چاوی بە سەرۆک بایدن و چەندین بەرپرسی گەورەی ئەمریکا کەوت.
کازمی لە گەڕانەوەیدا ئەوەی بە وەزیرەکانی عێراق راگەیاندووە کە، سەردانەکەی ئەمجارەی بۆ ئەمریکا پڕە لە خێر و چاکە بۆ عێراق و ئەو بابەتانەشی لە ماوەی چوار رۆژ مانەوەی لە ئەمریکا باسی لەسەر کراوە بریتیبووە لە لایەنی “ئابووری، ئەمنی، تەندروستی، فێرکاری، ژینگە، لەگەڵ وەبەرهێنانی بەردەوام لە عێراق بە پاڵشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا”.
کازمی ئاماژەی بەوەشکردووە، کە یەکێک لەو خاڵە گرنگانەی کە لەگەڵ ئەمریکا تاوتوێیان کردووە بریتیبووە لە نەمانی هیچ هێزێکی ئەمریکی لە عێراق تا 31 کانوونی یەکەمی 2021، لەگەڵ ئەوەشدا دەستکردن بە دابینکردنی ئەو خزمەتگوزاریانەی کە گەلی عێراق لەکاتی ئێستادا پێویستیانە.
کازمی راشیگەیاند: زۆر سوپای ئەمریکا و گەلەکەی دەکەم کە توانیان 17 هەزار پارچە و شوێنەواری دێرینی عێراق بگەرێنێتەوە وڵاتەکەمان پێش ئەوەی لە بازاڕی رەشدا بفرۆشرێت و حەز دەکەم ئەوەش بڵێم کە تەواوی ئەو پارچە شوێنەواریانە لەنێو خودی فڕۆکەکەمدا گەڕایەوە عێراق و لە مۆزەخانەی نیشتمانیدا دووبارە نمایش دەکرێتەوە.
لە کۆتایی قسەکانیشیدا ئاماژەی بەوەکرد کە ئەمریکا سورە لەسەر هەڵبژاردنەکانی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، هەوڵ و کاری جدیش هەیە تا هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت و هیچ رێگرییەک نەیەتە بەردەمی.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


