
photo: REUTERS
SNN
بەشێک لە چاودێران پێیان وایە لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا، شەڕێکی سارد لە نێوان ئەمریکا و چیندا دەستیپێکردووە و ترەمپیش هۆشداری لە پچڕانی پەیوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتە دەدات.
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و چین بە زمانێکی زبر لێدوان لەبارەی یەکترەوە دەدەن، لەدوایین لێدوانیشیدا دۆناڵد ترەمپ بە کەناڵی فۆکس نیوزی وڵاتەکەی وتووە: “دەکرێت پەیوەندییەکانمان بە تەواوی لەگەڵ چین بپچڕینین”، وتوشیەتی، ئامادە نیە لەم کاتەدا لەگەڵ شی جینپینگ سەرۆکی چین کۆببێتەوە.
ترەمپ بازرگانی وڵاتەکەی لەگەڵ چین کردووەتە بەشێک لە هەڵمەتەکەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا و بانگەشەی ئەوەدەکات، “چین بۆتە هۆی ئەوەی ئەمریکییەکان دەرفەتی کار لەدەستبدەن”، جۆو بایدنی نەیاریشی تۆمەتباردەکات بەوەی پشتگیری لە حکومەتەکەی چین دەکات و بە “بایدنی پەکین” ناوی دەهێنێت.
بەرپرسانی ئەمریکاش چین تۆمەتباردەکەن بەوەی هۆکاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە لە جیهاندا، لەو نێوەندەشدا پیتەر ناڤارۆ راوێژکاری بازرگانی کۆشکی سپی بە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی تووە: “چین بە مەبەست کۆرۆنای لە جیهاندا بڵاوکردووەتەوە”.
لەلایەکی دیکەوە حکومەتی چین، هەموو ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە کە ئاراستەی کراون، هاوکات ئەمریکاش تۆمەتباردەکات بەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ لاوازکردنی دەسەڵاتەکانی چین بەکاردەهێنێت.
لەم سەروبەندەدا، چین رەخنەی ئەوەی لە ئەمریکا گرتووە کە قەرزەکانی نەگەڕاندووەتەوە بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان کە بڕەکەی زیاتر لە یەک ملیار و 200 هەزار دۆلارە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەمدا ئەمریکا و چین رێکەوتن لەسەر کۆتایی هێنان بە شەڕی بازرگانی نێوانیان و ئەمریکا بڕیاری قورسکردنی باجی سەر کاڵای چینی هەڵوەشاندەوە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
14 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
16 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
16 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
14 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
16 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
16 hours لهمهوپێش



