
ئیبراهیم رەئیسی
SNN
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیبراھیم رەئیسی، سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئێران لە پەرلەمانی وڵاتەكەی سوێندی یاسایی دەخوات، سەرۆكی ھەرێمی کوردستان و سەرۆكی پەرلەمانی کوردستان بەشدار رێوڕەسمەکە دەبن.
دوای ئەوەی لەبەردەم رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران رێوڕەسمی دەستاودەستكردنی دەسەڵات لەنێوان حەسەن روحانی و ئیبراھیم رەئیسی دا كرا، بڕیارە ئەمڕۆ لە رێورەسمێكدا ئیبراھیم رەئیسی وەک سەرۆك كۆماری ئێران سوێندی یاسایی بخوات.
راگەیاندنەكانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە، ژمارەیەك سەركردەی وڵاتان بەشداری رێوڕەسمەکە دەکەن لە نێویشیاندا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێمی کوردستان و رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمان.
ھاوكات بەھۆی ئەو رێوڕەسمە ئەمڕۆ لە تاران پشووی فەرمی راگەیاندراوە و لەكاتی رێوڕەسمەكەشدا گەشتەكان بەسەر ئاسمانی تاران دەوەستێندرێن.
ئیبراهیم رهئیسى، لە 13مین ههڵبژاردنى سهرۆكایهتى کۆماری ئێران، کە لە 18/6/2021 بەڕێوەچوو، به بەدەستهێنانی 18 ملیۆن دهنگ کە دەکاتە 62٪ی دهنگى بهشداربووان، وەک سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرا.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


